پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر حەڵەب، دوو منداڵ کوژران
بە پێی پەلاماری بەهاوەنی ڕۆژی پێنج شەممەی تیرۆریستان بۆسەر شاری حەڵەبی سوریا، دوو منداڵی سوری کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم پەلامارە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی ئازادی شاری حەڵەب لە دەستی تیرۆریستانی داگیرکەر.
ئەم پەلامارە تیرۆریستییە نەیتوانی جەژنی یەکەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی سوپا و گەلی سوریا لە حەڵەب بشێوێنێ.
ساڵی ڕابردووی زایینی واتە 2016 لە وەها ڕۆژێکدا سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری توانیان شاری ستراتژیکی حەڵەب لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریستی داعش ئازاد بکەن .
ئەم دواییانە تیرۆریستەکان، دوای شکستی پەیتاپەیتای بەرامبەر سوپای سوریا، زۆرتر لە ڕابردوو دەستیان داوەتە پەلاماری بە هاوەن و مووشەکی بۆسەر شارەکانی ئەم وڵاتە.
قەیران لە سوریا لەساڵی 2011 ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەست پێکراوە.
سوپای سوریا ئەم دواییانە بە یارمەتی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕوسیا توانی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە دابخات .