بەیاننامەی کۆتایی هەشتەمین دانیشتنی نێودەوڵەتیی سوریا لە ئاستانەی کازاخستان
نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وروسیا و تورکیا لە کۆتایی هەشتەمین خولی دانوستانەکانی خۆیان لە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش ، جەختیان کردەوە لەسەر درێژەی هاریکاریەکان بۆ نەهێشتنی بەتەواوەتی ترۆریستان لە سوریا .
بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری سەداوسیما ، نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و روسیا و تورکیا لە کۆتایی هەشتەمین خولی دانوستانەکانی خۆیان لە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کردەوە لەسەر ویستی خۆیان بۆ خاشەبڕکردنی دواجاری گروپی ترۆریستیی داعش و هەروەها رێگرتن لە گوازرانەوەی ترڕۆریستان بۆ سوریا .
لەم بەیاننەمە هاوبەشەدا جەخت کراوە ، کۆماری ئێسلامیی ئێران و روسیا و تورکیا وەک دەستەبەرکەرانی ڕەچاوکرانی ئاگر بەس لە سوریا پێبەند دەبن بە سەروەریی ، سەربەخۆیی ، یەکیەتی و یەکپارچەیی خاکی سوریا .
هەشتەمین دەوری دانوستانەکانی ئاستنانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا رۆژی پێنجشەممە لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان دەستی بە کا کرد و رۆژی هەینی کۆتایی هات .
دەوری دواتری دانیشتنی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا لە نیوەی دوهەمی شوباتی 2018 بەڕێوە دەچێ .
پرۆسە ی ئاستانە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، روسیا و تورکیا بە ئامانجی چارەسەریی قەیرانی سوریا پێک هاتووە و تا ئستا حەوت خولی دانوستانی نێو ماڵی سوریا لە ئاستانە بەڕێوە چووە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 وە بە هێرشی بەفراوانی تاقمە ترۆریستیەکانی بەر داکۆکی ئەمریکا هەندێ وڵاتی رۆژاوایی و عەرەبی بۆ گکڕینی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و هەندێ هاوکێشەی ناوچەیی لە بەرژەوەندیی رژێمی زایۆنی دەست پێ بوو بەڵام هەموی ئەو هەوڵانە لە ئەنجامی داکۆکیی جەماوەریی و تەوەری خۆڕاگریی ناکام مایەوە .