بەشار جەعفەری باسی ئامادەبوونی دیمشق لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا دەکات لە سوچی
بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : نوێنەرانی حکوومەتی دیمشق لە کۆنگرەی وتوێژی نیشتمانیی سوریا کە لە ئاخر و ئۆخری ژانیڤەری لە شاری سوچی روسیا بەڕێوەدەچێ ئامادە دەبن .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، بەشار جەعفەری شەوی هەینی لە کۆتایی هەشتەمین کۆبوونەوەی دانوستانەکانی ئاشتیی سوریا لە ئاستانە لە نێو پەیامنێراندا گوتی : بە پێی رێککەونی سێ وڵاتی دەستەبەر کەری ئاشتی لە سوریا واتە ئێران ، روسیا و تورکیا ، کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوری رۆژانی 20 و 30 ی ژانیڤەری لە شاری سوچی روسیا بەڕێوە دەچێ .
جەعفەری بە ئاماژە بەوەی کە کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا بەستەرێکی گونجاوە بۆ دانوستانی نێوان هەموو گروپە سوریەکان ، وتیشی : سوریا هەوڵی پێویست بۆ ئەنجامدانی بەراییەکانی بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەی ئەنجام ئەدات .
هەشتەمین کۆبوونەوەی دانوستانی ئاشتیی سوریا لە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان لە لایەن نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و روسیا و تورکیا کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .
پرۆسە ی ئاستانە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، روسیا و تورکیا بە ئامانجی چارەسەریی قەیرانی سوریا پێک هاتووە و تا ئێستا حەوت خولی دانوستانی نێو ماڵی سوریا لە ئاستانە بەڕێوە چووە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 وە بە هێرشی بەفراوانی تاقمە ترۆریستیەکانی بەر داکۆکی ئەمریکا ، هەندێ وڵاتی رۆژاوایی و عەرەبی بۆ گۆڕینی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و هەندێ هاوکێشەی ناوچەیی لە بەرژەوەندیی رژێمی زایۆنی دەست پێ بوو بەڵام هەموی ئەو هەوڵانە لە ئەنجامی داکۆکیی جەماوەریی و تەوەری خۆڕاگریی ناکام مایەوە .