خۆبەدەستەوەدانی دەیان ئەندامی گرووپی ڕەشەکوژی ئەحراروشام لە سووریا
ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند: ١٢١ ئەندامی گرووپی ڕەشەکوژی ئەحراروشامی سووریا بەڕادەست کردنی چەکەکانیان لەشاری حۆمس(ڕۆژاوای سووریا) خۆیان تەسلیم کرد.
ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا کە چاودێری بەسەر ڕەوتی جێ بەجێ کرانی تەبایی نامەی هاوپێوەند بە هێنانەدی ناوچە هێمنەکان لە سووریای لەئەستۆیە، و چواری مای٢٠١٧ لەلایەن ڕووسیا، تورکیاو ئێران مۆرکرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەهاوکاری هاوبەشی لێژنەی ئاشتی نیشتمانیی سووریاو ئەفسەرانی ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لەناوچەی بێ کێشەو توندوتیژی لە حۆمس، ١٢١پیاوی چەکداری سەربە گرووپی تیرۆریستیی ئەحراروشام دوێنێ خۆیان بەدەستەوەداو چەکەکانیان دانا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دانوستان لەگەڵ فەرماندەرانی گرووپە نەیارە چەکدارەکان لەبارەی پایبەندبوون بە ئاگربڕ لە پارێزگاکانی حەڵەب(باکوور)، ئیدلەب(باکووری رۆژاوا)، دەمشق(پایتەخت)، حەماو حۆمس(ڕۆژاوا) و قۆنیتەرە(باشووری ڕۆژاوا)ی سووریا بەردەوامە.
ئێران، ڕووسیاو تورکیا مای٢٠١٧ لەچوارەمین خولی دانوستانەکانی چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ئاستانەی قەزاقستان، ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بەئامانجی کەمکردنی ئاستی تودنوتیژییەکانیان مۆرکرد.