سەردانی جێگری سکرتێری گشتیی پارتی بەعسی سوریا لە شاری ئستراتژیکی دەیروزوور
هلال ئەلهلال، جێگری سکرتێری گشتیی پارتی بەعسی سوریا سەردانی شارەکانی دەیروزوور ، تەدمور و سەخنەی کرد لە پارێزگەی حومس.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، لەسەر فەرمانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، هلال ئەهلال ڕۆژی شەممە سەردانی شارەکانی دەیروزوو و تەدمور و سەخنەی کرد کە سوپای سوریا لە بوونی تیرۆریستانی پاکتاوی کردوەتەوە .
هلال ئەلهلال لە ڕەوتی ئەم سەردانەی دا وێڕای پێداگری کردن لەسەر گرینگایەتی سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا لەشاری تەدمور ڕایگەیاند : سوپای سوریا دەرسێکی لە بیرنەکراوەی بە تیرۆریستەکان دا ، ئەم دەرسە وڵاتانی لایەنگری تیرۆریستانیشی ناکام کردەوە.
جێگری سکرتێری گشتیی پارتی بەعسی سوریا وتی : گەڵاڵەکانی بنیات نانەوەی ئەو شارانەی کە تیرۆریستەکان وێرانیان کردووە دەبێ بە پێی بەرنامە و لە ماوەی دیاریکراو و بەخێرایی بەرەو پێش بڕوات .
جێگری سکرتێری گشتیی پارتی بەعسی سوریا وتی : سوریا شکستی نەهێنا و سەرییشی دانەنواد و لەبەرامبەر گەڵاڵەکانی پاوانخوازانە و پیلانگێڕانەش ، خۆڕاگری کرد و ڕاوەستا .