زالبوونی سوپای سوریە بەسەر ناوچە ستراتژیکییەکان لە باشووری ڕۆژاوای دیمەشق
سوپای سوریا ڕایگەیاند دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە، بەسەر هەموو ناوچەکانی ستراتژیکی دەورووبەری گوندی مەغز مەیر، لە دەورووبەری بەشی باشووری ڕۆژاوای دیمەشق، زاڵ بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تجاهی ئێراق، بەم سەرکەوتنە ، سوپای سوریا ڕێگەی یارمەتی گەیاندنی نێوان مەزرای بەیت جن، و مەغر میر کە یەکێک لە گرینگترین ڕێگەکانی دانی یارمەتی بە تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە دێتە ئەژمار، پچڕاند .
عەبدولحەمید تۆفیق، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕوسیا ئەلیەوم لە دیمەشقیش وتی : سوپای سوریا ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆِ بە دژی بنکەی بەرەی نوسرە لە غوتەی ڕۆژاوایی لە دەورووبەری باشووری ڕۆژاوای دیمەشق درێژە پێ دەدات .
ژومارێک سەرچاوەی ڕەسمی و سەربازی سوریا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند سوپای سوریا توانی بەسەر هەموو تەپۆڵکەکانی ستراتژیک لە دەورووبەری ناوچەی مەغر میر زاڵ بێت .