پەسەندکرانی ڕێککەوتننامەی گەشەی ئامادەبوونی هێزە فریاگوزارییەکانی ڕووسیا لە تەرتوسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i319941-پەسەندکرانی_ڕێککەوتننامەی_گەشەی_ئامادەبوونی_هێزە_فریاگوزارییەکانی_ڕووسیا_لە_تەرتوسی_سووریا
کۆمیسیۆنی بەرەڤانی وئاسایشی لە ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا، ڕێککەوتننامەی گەشەی ناوەندی فریاگوزاریی ڕووسیا جێگیر لە بەندەری تەرتوسی سووریای پەسەند کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2017 14:55 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی ڕێککەوتننامەی گەشەی ئامادەبوونی هێزە فریاگوزارییەکانی ڕووسیا لە تەرتوسی سووریا

کۆمیسیۆنی بەرەڤانی وئاسایشی لە ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا، ڕێککەوتننامەی گەشەی ناوەندی فریاگوزاریی ڕووسیا جێگیر لە بەندەری تەرتوسی سووریای پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ کۆمیسیۆنی بەرەڤانی و ئاسایشی لە ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند؛ بەپێی دەقی ئەو ڕێککەوتننامەیە کە رۆژی٢٠ی ژانڤییەی٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، ڕووسیا بەرپرسایەتی پاراستنی دەریایی وئاسمانیی ناوەندی فریاگوزاریی خۆی لە تەرتوسی لەئەستۆ دەبێ و سووریاش ئەرکی پاراستنی زەوینی ئەو ناوەندە دەگرێتەئەستۆ.

سووریاو ڕووسیا جەخت لەوە دەکەن کە ئەو ڕێککەوتننامەیە ماکی بەرەڤانی هەیەو لەدژ هیچ وڵاتێکدا نییە بەڵکوو بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقام لەناوچە مۆرکراوە.

مۆسکۆ و واشنگتۆن بەرلەوە، ڕێککەوتننامەیەکیان لەبارەی گەشەپێدانی ناوەندی فریاگوزاریی لۆجستیکی و تەکنیکی پاپۆڕی سەربازیی ڕووسیا لەتەرتوس مۆرکردبوو کە بوارخۆش دەکا بۆ جێگیرکرانی هاوکاتی یانزە کەشتی جەنگیی ڕووسی بۆ وێنە پاپۆڕە ناڤۆکییەکان لەبەندەری تەرتوس بۆ ماوەی٤٩ساڵ و نوێکرانەوەی ئۆتۆماتیکیی ئەو ڕێککەوتننامە بۆ ماوەی٢٥ساڵ مومکین دەبێ.

ڕووسیا لە کۆتایی مانگی سیپتەمبەری٢٠١٥ لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی یاسایی سووریاو بۆ هاوکاری لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لەو وڵاتە، یەکەکانی هەوا-فەزا، بۆمب هاوێژەکان و یەکە دەریایی و ژێردەریاییەکانی بۆ بۆردومانی پێگەو بنکەی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرە دەکارگرت.