پێشکەوتنی سوپای سووریا بەرەو دوایین بنکەی تیرۆریستەکان
هێزی سوپای سوریا ئۆپراسیۆن لە دوایین ناوچەی ژێرچاوەدێری تاقمە تیرۆریستییەکان لە سێ گۆشەی سنووری لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنانیان دەست پێکرد .
هەواڵدەریی ڕویتەرز لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند : هێزی سوری بە داکۆکی خەباتکارانی حیزبوڵڵای لە ڕۆژی دووشەممەوە وێڕای پێشڕەوی کردن لە دوایین ناوچەی ژێرچاوەدێریی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی لە نیزیک ناوچەی سنووری ستراتژیک لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان و لە بەشی جەولان، بنکەی تیرۆریستەکانیان لە زەوین و ئاسمانەوە دایەبەر پەلاماری تۆپخانەیی .
سوپای سوریا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند : هێزی سوری ڕۆژی دووشەممە هێڵی تەداروکاتی چەکدارانیان پچڕاندووە و پێشرەوییەکی زۆریان کردووە .
ئەم ئۆپراسیۆنە لە حاڵێکدا دەست پێکراوە کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەم دواییە دوای شکستی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش، پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی خۆیان بە دژی ئامانجی سورییەکان لەو پەڕی سنوورەکان پەرەپێ داوە .
سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی ڕۆژاوایی دەڵێن : شکستی تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە کە لە ساڵی 2013ەوە بەپێی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی لەوێ دا سەقامگیر ببوون، بەنیشانەی کۆتایی ئامادەبوونی تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا و لوبنانە.