پێشکەوتنی سوپای سووریا بەرەو دوایین بنکەی تیرۆریستەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i319993-پێشکەوتنی_سوپای_سووریا_بەرەو_دوایین_بنکەی_تیرۆریستەکان
هێزی سوپای سوریا ئۆپراسیۆن لە دوایین ناوچەی ژێرچاوەدێری تاقمە تیرۆریستییەکان لە سێ گۆشەی سنووری لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنانیان دەست پێکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2017 04:04 Asia/Tehran
  • پێشکەوتنی سوپای سووریا بەرەو دوایین بنکەی تیرۆریستەکان

هێزی سوپای سوریا ئۆپراسیۆن لە دوایین ناوچەی ژێرچاوەدێری تاقمە تیرۆریستییەکان لە سێ گۆشەی سنووری لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنانیان دەست پێکرد .

هەواڵدەریی ڕویتەرز لە  ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند :  هێزی سوری بە داکۆکی  خەباتکارانی حیزبوڵڵای  لە ڕۆژی دووشەممەوە  وێڕای پێشڕەوی کردن لە دوایین ناوچەی ژێرچاوەدێریی  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی لە نیزیک  ناوچەی سنووری ستراتژیک لەگەڵ  ئیسرائیل و لوبنان  و لە بەشی جەولان،  بنکەی تیرۆریستەکانیان لە زەوین و ئاسمانەوە  دایەبەر پەلاماری تۆپخانەیی .

سوپای سوریا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند :  هێزی سوری  ڕۆژی دووشەممە  هێڵی  تەداروکاتی  چەکدارانیان  پچڕاندووە  و پێشرەوییەکی زۆریان کردووە  .

ئەم ئۆپراسیۆنە لە حاڵێکدا دەست پێکراوە کە ڕژێمی زایۆنیستی  ئەم دواییە دوای شکستی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش،  پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی خۆیان بە دژی  ئامانجی سورییەکان لەو پەڕی سنوورەکان  پەرەپێ داوە  .

سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی ڕۆژاوایی دەڵێن   : شکستی  تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە کە لە ساڵی 2013ەوە بەپێی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی  لەوێ دا سەقامگیر ببوون، بەنیشانەی کۆتایی ئامادەبوونی تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا و لوبنانە.