درێژەی گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتی خۆیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320163-درێژەی_گەڕانەوەی_ئاوارە_سووریاییەکان_بۆ_وڵاتی_خۆیان
ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێی سەممە رایگەیاند ژامرەی ئاوارەکانی سوری لە لوبنا دا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا بە ئێستا ، گەییشتۆتە کەمتر لە یەک ملوێن کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2017 06:10 Asia/Tehran
  • درێژەی گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتی خۆیان

ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێی سەممە رایگەیاند ژامرەی ئاوارەکانی سوری لە لوبنا دا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا بە ئێستا ، گەییشتۆتە کەمتر لە یەک ملوێن کەس.

 بە وگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، " لیزا ئەبوو خالێد" وتە بیژی کۆمیساریای بالای ئاوارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: بە گوێرەی سەرژمێری مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو، ٩٩٧ هەزار و ٩٠٥ ئاوارەی سوری لە ئۆردوگاکانی لوبنان دان؛ لە حالێکدا کە ئەم ئامارە لە مانگی ئاپریلی ٢٠١٤ ،لە سنووری یەک ملوین کەس واوەتر بوو.

 وتە بێژی کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، هۆی کەمبوونیی ئاوارەکانیی سوری لە لوبنان گەڕاندەوە سەر گەڕانەوەیان بۆ سوریا و ڕۆیشتنی ژمارێک لە ئاوارەکان بۆ وڵاتانی دیکە .

 وتە بێژی کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: بەرئاوەردی ڕێکخراوی نەتەوەکان باسی ئەوە دەکات لەساڵی ٢٠١٧ ، چەند هەزار کەس لە ئاوارەکانی سوری گەروانەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

 پێش لەمە ڕاگەیاندرابوو پتر لە ٥٠٠ هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

 دوای سەرکەوتنی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە مەڕ شکستدانیی ترۆریستان لەم وڵاتە و دامەزراندنی ئاسایشی هەتابەڕادەیەک لە ناوچە گرنگ و هەستیارەکانی سوریا لە وان "ڕەقە" و " دەیرۆزوور" ، ئاوارە سوریاییەکان خەریکن دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. 

دوای دەستپێکرانی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، بە ملوێنان سوری ئاوارە بوونە کە ژمارێکیان چوونەتە وڵاتانی ئەردەن،  لوبنان و ژمارێکی دیکەیان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی سوریا کە ئاسایش لەوان دا سەقامگیرە ، نیشتە جێ بوونەتەوە.