تاقمی ناسراو بە ئەلغەدی سووریا لە کۆبوونەوەکانی سوچی دا بەشداری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320339-تاقمی_ناسراو_بە_ئەلغەدی_سووریا_لە_کۆبوونەوەکانی_سوچی_دا_بەشداری_دەکات
تاقمی نەیاری سووریی ئەلغەد بڕیاری خۆی بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتیمانیی سووریا کە بڕیارە لە شاری سووچی دا بەڕێوە بچێت، ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2017 14:48 Asia/Tehran
  • تاقمی ناسراو بە ئەلغەدی سووریا لە کۆبوونەوەکانی سوچی دا بەشداری دەکات

تاقمی نەیاری سووریی ئەلغەد بڕیاری خۆی بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتیمانیی سووریا کە بڕیارە لە شاری سووچی دا بەڕێوە بچێت، ڕاگەیاند.

بەپێی ڕێککەوتنی سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ئێران و ڕووسیاو تورکیا،کۆنگرەی وتووێژی نیشتیمانیی سووریا ڕۆژانی 29و 30 ژانویەی 2018 لە شاری سووچیی ڕووسیادا بەڕێوە دەچێت.

ئەحمەد جەربا سەرۆکی تاقمی ناسراو بە ئەلغەدی سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم وێڕای ئاماژە کردن بە بەشداریی ئەندامانی ئەم تاقمە لەگەڵ دوو تاقمی دیکەی نەیاران لەم کۆنگرەیەدا کە لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و وڵاتانێکی گەورەی وەک ئێران و تورکیاو ئەو وڵاتە عەرەبیانەی گە ڕوانگەیەکی ئەرێنییان هەیە بەڕێوە دەچێ و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنەوارای بەبڕشتانە تری باس و خواستەکان.

جەربا وێڕای ئاماژە کردن بە هەموار کرانی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە لایەن سوورییە نێوخۆیی و دەرەوەییەکانەوە کە ئاسۆی داهاتووی ئەم وڵاتە دیاری دەکات وتیشی: بەشێکی هەرە زۆری خەڵکی سووریا نەیاری بیروڕای فیدرالیزم و هەرچەشنە بۆچوونێکن کە ببێتە هۆی لێک دابڕان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە 44 تاقمی سەربازیی سووریا لەوانە بەرەی شامیە، ئەحراروشام و نورەددین زەنگی، خۆیانیان لە بەشداری کردن لە وتووێژی نیشتیمانیی سووریادا بواردووە.