لێکۆڵەری ئەمریکی : دەوڵەتی سوریا لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریستان سەرکەوتوو بووە
لێکۆڵەرێکی پرسە سیاسییەکان لە ئەمریکا ، سەرکەوتنی دەوڵەتی سوریا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و سەقامگیر بوونەوەی دەستەڵاتدارتی بە گرینگ زانیوە.
" خوان کول" لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکان ومامۆستای زانکۆی میشیگانی ئەمریکا لە وتارێک دا لە ماڵپەری دەنگ وباسی "لە سەر هێل کامان درێمز"نووسی، دەوڵەتی سوریا خەریکی بتەوکردنەوەی دەستەڵات و سەقامگیریی دیسانەوەی لەم وڵاتە دایە .
خوان کۆل، بە ئاماژە بە کارەساتبار بوونی سیاسەتەکانی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر قەیرانەکەی سوریا وتیشی، ترەمپ جگە لە خۆوەردان و نانەوەی قەیران لە سوریا هیچ کارێکی دیکەی نەکردووە . قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دا دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ڕەشەکوژ کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگرییان لێوە دەکردن بە مەبەستی هاوسەنگی دروست کردن لە ناوچەکەدا بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکرا. هێزە سورییەکان ، بە یارمەتی هێزەکانی تەوەری مۆقاومە لە مانگەکانی ئەمدواییەدا توانیان زەبری تووند لە ترۆریستان بدەن .