لێکۆڵەری ئەمریکی : دەوڵەتی سوریا لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریستان سەرکەوتوو بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320349-لێکۆڵەری_ئەمریکی_دەوڵەتی_سوریا_لە_بەرەنگار_بوونەوەی_ترۆریستان_سەرکەوتوو_بووە
لێکۆڵەرێکی پرسە سیاسییەکان لە ئەمریکا ، سەرکەوتنی دەوڵەتی سوریا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و سەقامگیر بوونەوەی دەستەڵاتدارتی بە گرینگ زانیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2017 17:13 Asia/Tehran
  • لێکۆڵەری ئەمریکی : دەوڵەتی سوریا لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریستان سەرکەوتوو بووە

لێکۆڵەرێکی پرسە سیاسییەکان لە ئەمریکا ، سەرکەوتنی دەوڵەتی سوریا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و سەقامگیر بوونەوەی دەستەڵاتدارتی بە گرینگ زانیوە.

 " خوان کول" لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکان ومامۆستای زانکۆی میشیگانی ئەمریکا لە وتارێک دا لە ماڵپەری دەنگ وباسی "لە سەر هێل کامان درێمز"نووسی، دەوڵەتی سوریا خەریکی بتەوکردنەوەی دەستەڵات و سەقامگیریی دیسانەوەی لەم وڵاتە دایە .

 خوان کۆل، بە ئاماژە بە کارەساتبار بوونی سیاسەتەکانی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر قەیرانەکەی سوریا وتیشی، ترەمپ جگە لە خۆوەردان و نانەوەی قەیران لە سوریا هیچ کارێکی دیکەی نەکردووە . قەیرانی سوریا لە ساڵی  ٢٠١١ دا دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ڕەشەکوژ کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگرییان لێوە دەکردن بە مەبەستی هاوسەنگی دروست کردن لە ناوچەکەدا بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی  دەستپێکرا. هێزە سورییەکان ، بە یارمەتی هێزەکانی تەوەری مۆقاومە لە مانگەکانی ئەمدواییەدا توانیان زەبری تووند لە ترۆریستان بدەن .