پێشوازیی دیمەشق لە گەڕانەوەی فڕۆکە عێراقییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی سووریا
"عەلی حەموود" وەزیری گواستنەوە و ڕێگاوبانی سووریا خۆشحاڵی دەربڕی بەرامبەر بە گەڕانەوەی فڕۆکە عێراقییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی سووریا و جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی کرانەوەی ڕێگا زەوینییەکان ودەست پێ بوونەوەی هاتووچۆی لۆرییەکان لە نێوان دوو وڵاتدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سوریایی الوطن انلاین؛ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی "عەلی حەموود" وەزیری ڕێگاو بان و گواستنەوەی سووریا لەگەڵ "ئەحمەد کەریم ئەیوب" نوێنەری ئیداریی وەزیری گواستنەوە و ڕێگاو بانی عێراق لە دیمەشق، دوو لایەن سەبارەت بە پرسەکانی گواستنەوەی زەوینی لە نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد.
وەزیری گواستنەوە و ڕێگا و بانی سووریا، ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەی بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و وتی: لە سەر کەڵکی زیاتر وەرگرتن لە گەڵابەو چاک کردنەوەی دەورەیی و جێبەجێ کردنی هەنگاوی تەکنیکی و ئیداری ڕێککەوتن کراوە.
"ئەحمەد کەریم ئەیوب" نوێنەری ئیداری وەزیری گواستنەوە و ڕێگا و بانی عێراقیش جەختی کرد لە سەر پێویستیی پەرەسەندنی هاوکاری لە بواری گواستنەوە و هاتووچۆی نیوان ئەم وڵاتە و سووریا.
بە رزگار کرانی شاری "ڕاوە" Rawa لە ١٧ی نۆڤەمبەری ڕابردوو و رزگار کردنی شاری بوکەمالی سووریا لە ١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە لایەن سوپای ئەم وڵاتەوە، بەرەی خۆڕاگری و داکۆکیی کاریگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆسیەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا و عێراق داخرا.
دوو وڵاتی عێراق و سووریا ئێستاکە قۆناغی بنیاتنانەوە و بووژاندنەوەی بزاڤە ئابوورییەکانیان دەست پێ کردووە.