بەرز بوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی سیڤیل لە سووریا بە هۆی پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320421-بەرز_بوونەوەی_ڕێژەی_قوربانیانی_سیڤیل_لە_سووریا_بە_هۆی_پەلامارە_ئاسمانییەکانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکایی
هاوپەیمانی ئەمریکایی دانی نا بەوەیدا کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ٨١٧ کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەوان بۆ سەر سووریا کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 08:58 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی سیڤیل لە سووریا بە هۆی پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی

هاوپەیمانی ئەمریکایی دانی نا بەوەیدا کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ٨١٧ کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەوان بۆ سەر سووریا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا؛ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە راپۆرتێکدا دانی نا بەوەیدا کە ژماری قوربانیانی سیڤیل لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەواندا بۆ سەر سووریا، ١٦ کەس زیاتر لەو ڕێژە و هەژمارەی ڕابردوویە.

ئەم هاوپەیمانییە هەروەها وتی: ڕاپۆرتەکانی هاوپێوەند بە کوژرانی ٦٠٣ کەسی مەدەنی دیکە هێشتایش هەر خەریکە لێک دەدرێنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش، ٣٠ی نۆڤەمبەریش بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک دانی نا بە کوژرانی لانیکەم ٨٠٠ کەسی مەدەنی لە ئێراق و سووریا لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە کە ئەو ڕێژە و هەژمارە ڕاگەیەندراوە سەبارەت بەو پەلامارانەیە لە ئاگوستی ٢٠١٤ـەوە تا ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئەنجام دراون ، یەکجار کەمتر لەو ڕێژە و هەژمارەیە کە گرووپەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندوە.

بۆ وێنە ، گرووپی ئەیروارز (Airwars) کە پەلامارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئێراق و سووریای لە ژێر چاوەدێریدایە، ڕایگەیاندووە کە هەژماری راستینەی قوربانیان لەو ماوەیەدا واتە لە ئاگوستی ٢٠١٤ـەوە تا ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ، لانیکەم پێنج هەزار و ٩٦١ کەسی مەدەنییە.

دەوڵەتی سووریا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەردەوام بە وەبەر ڕەخنە و گازندە دانی کارنامەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ئەو هاوپەیمانییەی تۆمەتبار کردووە بە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و کوشتنی شاروومەندانی سووریایی.

ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بە بیانووی خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان، خەڵکی مەدەنی لە سووریا و عێراق داوەتە بەر پەلامار.