دۆزرانەوەی ئاستێکی زۆر چەکەمەنی ئەمریکایی لە دەیروزووری سوریا
سوپای سوریا ڕۆژی هەینی باسی دۆزرانەوەی ئاستێکی زۆر چەکەمەنی و ماددەی تەقینەوەی چێکراوی ئەمریکای کرد لە پارێزگەی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سوپای سوریا ڕایگەیاند: ئەم چەک و تەقەمەنیانەیان لە ڕەوتی پاکتاو کردنی بنکەی تیرۆریستانی داعش لە هەندێ گەڕەکی شاری دەیروزوور و هەروەها دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیروزوور دۆزیوەتەوە.
سوپای سوریا دووی نوامبەر شاری ستراتژیکی دەیروزووریان لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد کرد .
بەرلەمەش سوپای سوریا، چەندین هەماری چەکەمەنی چێکراوی ڕژێمی زایونیستی و هەروەها وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوان ئەمریکایان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا دۆزیبووەوە.
قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011 بە هۆی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکاوهاوپەیمانانیانەوە داکۆکییان لێ دەکرێ، بەمەبەستی گۆڕینی داڕشت و هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی ، دەست پێکرا .