دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بە کۆمەڵ لە ڕۆژاوای شاری ڕەقەی سوریا
سەرچاوەکانی سوری باسی دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بە کۆمەڵیان کرد لە ڕۆژاوای رەقە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە تەرمی ئەو کەسانەی تێدا بوو کە لەلایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە کوژرا بوو ن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سوریا "سانا" بە گێڕانەوە لە فەرماندەیەکی سوپای ئەم وڵاتە، دوای ئەوەی سوپا کۆنترۆڵی ناوچەکانی ڕۆژاوای رەقەی بە دەستەوە گرت ، دانیشتوانی خۆجێیی ڕایانگەیاند : دوو گۆڕی بە کۆمەڵ کە تەرمی دەیان کوژراوی سەربازی و سیڤیلی تێدا بوو کە لەلایەن داعشەوە لەسەردەمی داگیرکران ئیعدام کرابوون، لە نیزیکی شاروچکەی واوی دایە.
بەوتەی بەرپرسێکی خۆجێیی لەرەقە، هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکان لەنێو کۆڕە بەکۆمەڵەکان خەریکە ئەنجام دەبێت و چەند ڕۆژ دەخایەنێ.
ئەمە یەکەم جار نییە کە دوای پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لە بوونی داعش، گۆڕ ی بەکۆمەڵی ئیعدام کراوان بەدەستی تاقمە تیرۆریستییەکان دەدۆزرێتەوە .
دانیشتوانی پارێزگەی دەیرۆزووریش بەرلەمە گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە 230 تەرمی تێدا بوو دۆزییەوە کەسەر بە هۆزی شەعیتات بوون و تیرۆریستان هەموویان ئیعدام کرد بوو .
سوپای سوریا لە هاوینی ساڵی 2017داعشیان لە بەشی ڕۆژاوای و باشووری رەقە وەدەرنا و کۆنترۆڵی ئەم ناوچانەی بە دەستەوە گرت.