کوژرانی دەیان تیرۆریست نوسرە لە ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا
کانونی یهکهم 30, 2017 09:44 Asia/Tehran
ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا باسی کوژرانی دەیان تیرۆریستی بەرەی نوسرەی کرد لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای سوریا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا سەر بە نەیارانی دەوڵەتی سوریا شەوی شەممە ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی سوپای ئەم وڵاتە پەنجا و حەوت کەس لە ئەندامانی بەرەی نوسرە و تاقمەکانی سەربەوان لە پارێزگەکانی ئەدلیب و حەمای سوریا کوژراون.
تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە ساڵی ڕابردوو لە بن گوشاری نێونەتەوەیی و بۆ دەرباز بوون لە لیستی ڕەشی تیرۆریست، ناوی خۆی بۆ بەرەی فەتحی شام گۆڕی و دوای ئەوەش بە تێکەڵ بوون لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی دیکە ناوی خۆی بۆ شاندی تەحریری شام گۆڕی.
سەرپەیڤ