سەقامگیر کرانی دامەزراوەی موشەکی تورکیا لە باکووری سووریا
سوپای تورکیا لە سەقامگیرکرانی چەند دامەزراوەی دژە ئاسمانی لە دەوروبەری ڕۆژئاوای حەلەبی سووریا هەواڵی دا.
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆی ئیسنا بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی سووری ، نەیارانی سووری لەقاویان دا ، سوپای تورکیا شەوی ڕابردووسیستمی موشەکی به رگریی ئاسمانی بەناو هاوکی بە کەرەسەی پێوەندی ودەزگاکانی ڕاداری ، لەدەوروبەری ڕۆژئاوای شآری حەڵەب سەقامگیر کردووە. ئەمەلەحاڵیکدایە کە دەوڵەتی سووریا ڕایگەندووە بەشداری سەربازی تورکیالە باکووری ئەم وڵاتە بنپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتدارەتی سووریا دێتە ئەژمار وهەربەم هۆیەوە لەگەڵ سەربازانی تورکیا وەکوو هێزەکانی دەسدرێژکار هەڵس وکەوت دەکات. ئەمریکاو تورکیا لە حاڵێکدا یەکپارچەیی خاکی سووریا بنپێدەکه ن کە لەگەڵ ئەم وڵاتە هیچ ڕێککەوتنێکیان بۆ بەشداری سەربازانی خۆیان لەسووریا مۆر نەکردووە وبەرپرسانی سووریش وەها داخوازیکیان لە دەوڵەتی ئەمریکا وتورکیا نەبووە.