شکستی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ مانەوەی ترۆریستان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i321473-شکستی_هەوڵەکانی_ئەمریکا_بۆ_مانەوەی_ترۆریستان_لە_سوریا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سوریا وتی ، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژەی مانەوەی تاقمەکانی ترۆریستی لەو وڵاتە، بێ ئاکامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2018 06:18 Asia/Tehran
  • شکستی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ مانەوەی ترۆریستان لە سوریا

سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سوریا وتی ، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژەی مانەوەی تاقمەکانی ترۆریستی لەو وڵاتە، بێ ئاکامە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " عەممار ئەلئەسەد" سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەوەییەکانیی سوریا لە وتوویژ لەگەڵ کەنالی دەنگ وباسی مەیادین بە ئاماژە بە چوونە دەری چەندین ترۆمبیلی بۆمبئاخنکراوی تاقمی ترۆریستی داعش لە پێگەی " ئەلتەنەف" بۆ وەبەر پەلامار دانیی سوپای سوریا جەختیکرد: بەرپرسە ئەمریکاییەکان هەر ئێستا لە سەر مانەوەی ئەندامانی داعش لە سوریا پێداگرن بەڵام نەخشەکانیان تا بە ئێستا نوشووستی هێناوە.

 پێگەی ئەلتەنەف ، نزیک سنوورلەگەڵ عێراقە و  لەلایەن ئەمریکا و بێ ئیزنی دیمەشق دامەزراوە و لەو شوێنە  دا ترۆریستانی بەرهەڵستکار ڕادەهێنن تا دژی سوپای سوریا شەڕ بکەن .

 سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سوریا بە ڕەخنە گرتن لە ڕۆڵی تێکدەری ئەمریکا لەمەڕ پشتگری لە کوردە جیاییخوازەکانی سوریا وتیشی:" برایان کوردی شەریکی سەرکەوتنەکانیی گەلی سوریا دژی ترۆریستانن و هەرکام لەوان کە بە لارێدا چوون دەبێ بگەڕێنەوە بەرەو گەلی سوریا ".

 ئەم کاربەدەستەی پەرلەمانی سوریا بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکا لە کوردەکان پشتگری ناکات ، بەڵکوو لاگریی بەشێک لە کوردەکانە کە هۆگریی جیاییخوازین.