شکستی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ مانەوەی ترۆریستان لە سوریا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سوریا وتی ، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژەی مانەوەی تاقمەکانی ترۆریستی لەو وڵاتە، بێ ئاکامە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " عەممار ئەلئەسەد" سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەوەییەکانیی سوریا لە وتوویژ لەگەڵ کەنالی دەنگ وباسی مەیادین بە ئاماژە بە چوونە دەری چەندین ترۆمبیلی بۆمبئاخنکراوی تاقمی ترۆریستی داعش لە پێگەی " ئەلتەنەف" بۆ وەبەر پەلامار دانیی سوپای سوریا جەختیکرد: بەرپرسە ئەمریکاییەکان هەر ئێستا لە سەر مانەوەی ئەندامانی داعش لە سوریا پێداگرن بەڵام نەخشەکانیان تا بە ئێستا نوشووستی هێناوە.
پێگەی ئەلتەنەف ، نزیک سنوورلەگەڵ عێراقە و لەلایەن ئەمریکا و بێ ئیزنی دیمەشق دامەزراوە و لەو شوێنە دا ترۆریستانی بەرهەڵستکار ڕادەهێنن تا دژی سوپای سوریا شەڕ بکەن .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سوریا بە ڕەخنە گرتن لە ڕۆڵی تێکدەری ئەمریکا لەمەڕ پشتگری لە کوردە جیاییخوازەکانی سوریا وتیشی:" برایان کوردی شەریکی سەرکەوتنەکانیی گەلی سوریا دژی ترۆریستانن و هەرکام لەوان کە بە لارێدا چوون دەبێ بگەڕێنەوە بەرەو گەلی سوریا ".
ئەم کاربەدەستەی پەرلەمانی سوریا بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکا لە کوردەکان پشتگری ناکات ، بەڵکوو لاگریی بەشێک لە کوردەکانە کە هۆگریی جیاییخوازین.