چاوپێکەوتنی شاندی پەرلەمانیی ئێران لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی سووریا
شاندی پەرلەمانیی ئێران لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی سووریا لە دیمەشق دیدار و وتووێژی کرد .
ئەحمەد سالک سەرۆکی شامدی پەرلەمانیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لە گەڵ عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریا وتی : گواستنەوەی ئەزموونەکانی بنیاتنانەوەی ژێرخانەییەکان دوای شەڕی هەشت ساڵەی کۆماری ئیسلامی ێئران دەتوانێ یارمەتی بداتە گەشەی ئابووری سووریا .سالک جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی گەشەی هاوکاریەکانی تاران دیمەشق و وتیشی : پەیوەندی برایانە لە نێوان خەڵکی ئێران و سووریا پشتیوانێکی پتەوە بۆ پەرەی پەیوەندیە سیاسی ئابووری و فەرهەنگی بە تایبەت پەیوەندی پەرلەمانی لە نێوان دوو وڵاتدا . ناوبراو هەروەها بە ڕەخنە گرتنی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایونی لە لاگری لە تاقمە تڕۆڕیستەکان لە ناوچە وتیشی سیاسەتی ئەمریکا توند کردنەوەی قەیران لە ناوچە و هێزمەند کردنی ڕژیمی زایونیە کە دەبێ بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی وڵاتانی ئیسلامی بەرەنگاری ئەو سیاسەتانە بێت .عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریاش لەو دیدارەدا ئاماژەی کردە ڕۆڵگێڕانی لاگرانەی ئێران لە نەتەوە و ئەرتەشی سورویا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تەکفیریەکان و شکستی داعش و وتی : گەشە و پەرەی پەیوەندیە ئابوروی و بازەرگانیەکانی سووریا و کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستە . شاندی پەرلەمانی ئێران و سووریا لە سەفەر بۆ دیمەشقی پ ێتەختی سووریا تا ئێستا لە گەڵ فەیسەل میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی جەموودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سورویا دیدار و وتووێوژی کردووە .