شەکانەوەی ئاڵای سووریا لە گردووپەڕی ئیدلەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i321805-شەکانەوەی_ئاڵای_سووریا_لە_گردووپەڕی_ئیدلەب
سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە گردووپەڕی ئیدلەب توانی کۆنترۆڵی ئاواییە نوێکان لەو ناوچەیە بگرێتە دەست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2018 12:44 Asia/Tehran
  • شەکانەوەی ئاڵای سووریا لە گردووپەڕی ئیدلەب

سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە گردووپەڕی ئیدلەب توانی کۆنترۆڵی ئاواییە نوێکان لەو ناوچەیە بگرێتە دەست.

بەپێی ڕاپۆری ئەلمەیادین، هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی توانیان ئەمڕۆ دووشەممە لە نوێترین پێشڕەوییەکانیان لەگردووپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەب کۆنترۆڵی لانیکەم یانزە گوند بۆ وێنە؛ «الفریجه»، «الجهمان" و "الداودیە" و"مشرفە حرملە" بگرنە دەست.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بە پێشڕەویی خێرای هێزە سوورییەکان لەباشووری پارێزگای ئیدلەب و هەڵاتنی تیرۆریستان، خەڵکی ئاواییەکانی ڕەملە، ئەبوو عەلیج، جب ئەل قەسب، «مکسر تحتانی»، «مکسر فوقانی» و« خیریه» ئاڵای سووریایان شەکاندەوەو وێنەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریایان گرتەدەست.

کاژێرێک پاش ئەو هەواڵە سوپای سووریا توانی ئاوایی «مردغانه البرتقاله» لەباکووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی سنجار و نیبازی باکووری هەروەها ئاوایی ئەعجاز لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرە ڕزگار بکات.

هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی رۆژی ڕابردووش توانیان لە ئاراستەی ئۆپراسیۆنەکەیان لە گردووپەڕی باشووری رۆژهەڵاتی ئیدلەب کۆنترۆڵی ناوچەی سنجار و چەند گوندی هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سنجار پاش ڕوودانی تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ تیرۆریستانی بەرەی نوسرەو گرووپەکانی وابەستە بەوتاقمە ڕەشەکوژە، بگرنە دەست.