کۆنترۆڵی سوپای سووریا بەسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی گردووپەڕی ئیدلەب
سوپای سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە لەدرێژەی پێشڕەویی خۆی لە گردووپەڕی پارێزگای ئیدلەب، کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبووزهوری گرتە دەست.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەناری لوبنان، سوپای سووریا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئۆپراسیۆنی خۆی لەدژ گرووپە چەکدارەکان و تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردووپەڕی باشووری پارێزگای ئیدلەب(باکووری رۆژاوای سووریا) و پارێزگای حەماە(ڕۆژاوای سووریا) تاو پێداوە.
پارێزگای ئیدلەب، بنکەی سەرەکیی گرووپە چەکدارەکان وبەرهەڵستکارانی سووری و ئامانجی کەسانێکە کە پێشتر، بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ سوپای سووریا لەناوچەکانی دیکەوە بۆ ئەو پارێزگایە دەگوێزرانەوە.
گرووپە چەکدارەکان و تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لەماوەی ئامادەبوونیان لە پارێزگای ئیدلەب، خەسازی زۆریان لە ناوچەکانی ئەو پارێزگایە داوە کە لەبەین چوون و وێران بوونی ناوەندی بەدالەی سنجار لەوێنەیەتی.
لەهەمان کاتدا، عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریا کە چووەتە پارێزگای حەڵەب لەباکووری ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند، کاری بنیات نانەوەی حەڵەب بەگوێرەی گەڵاڵەیەکی تۆکمەو گشتداگر دەس پێ بووە.
خەمیس، ئامانج لە سەفەری نوێنەرانی حکومەت بۆ حەڵەبی بە هەوڵدان بۆ باشترکردنی ڕەوشی راژەکارییەکان لەو شارە ڕاگەیاند.
خەمیس هاوڕێ لەگەڵ تاقمێک لە نوێنەرانی حکومەت سەردانی فڕۆکەخانەی سەربقازیی کەڤیێرس و ژمارێک دامەزراوەی سەنعەتیی کردو لەگەڵ ژمارێک لەبەرپرسانی کاروباری گەشتیاری و زانایانی دینی لە حەڵەب دیداری کرد.
سەرۆک وەزیرانی سووریا هەروەها لەدیدار لەگەڵ ژمارێک لە زانایانی دینیی موسڵمان و مەسیحی لە حەڵەب جەختی کرد؛ هاودەنگی و یەکگرتوویی سوورییەکان بەهۆی ڕێبەریی ژیرانەو سوپای ئەو وڵاتە، بووە هۆ تاکوو پیلانێک کە سووریا لەگەڵیدا بەرەوڕوو بوو، هەرەسی هێنا.