ڕووسیا هەماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تیرۆریستانی سووریای لەبەین برد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i322431-ڕووسیا_هەماری_فڕۆکە_بێ_فڕۆکەوانەکانی_تیرۆریستانی_سووریای_لەبەین_برد
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی سوپای ئەو وڵاتە ناوەندی چێکران و هەماری سەرەکیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تیرۆریستان لە ئیدلەب هەڵکەوتوو لەباکووری ڕۆژاوای سووریایان بەتەواوەتی لەناوبردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2018 08:49 Asia/Tehran
  • ڕووسیا هەماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تیرۆریستانی سووریای لەبەین برد

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی سوپای ئەو وڵاتە ناوەندی چێکران و هەماری سەرەکیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تیرۆریستان لە ئیدلەب هەڵکەوتوو لەباکووری ڕۆژاوای سووریایان بەتەواوەتی لەناوبردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک ، ئەو جبەخانەی تیرۆریستان دوای لەئەنجامی ئۆپراسیۆنی بەدواداگەڕانی سەربازانی ڕووسی لە پارێزگای ئیدلەب دۆزرابۆوە.

تیرۆریستان پێشتر لە شەشی ژانڤییەی٢٠١٨ لە پەلامارێکدا، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پەلاماری پێگەی ئاسمانیی حەمیمیمی ڕووسیایان دا لە لازقییەی سووریا.

بەقسەی ئەلەکساندر نۆیکۆف لە بەرپرسانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ، ئەو فڕۆکانە، دەسکرد و هەڵگری بڕێکی زۆری ماددەی تەقینەوەیی بوون.

ئەو بەرپرسە ڕووسییە وتی: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، ماددەی تەقینەوەیی دەکارهێنراو لەو تەقەمەنییانە، لەجۆری تی ئەی ئێن بووە کە لەژمارێک لە وڵاتان بۆ وێنە ئۆکراین دروست دەکرێ.

ئامادەبوونی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا لە کۆتایی ساڵی٢٠١٥وە و لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی یاسایی دەمشق بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان ئەنجامی گرتووە.