ئەسەد : چارەسەرکرانی قەیرانەکانی ناوچە، پێویستی بە گوڕانی هزری لە ناوکۆمەڵگەی عەرەبی هەیە
سەرۆک کۆماری سووریا پیداگری کرد: کیشەو گرفتی جیهانی عەرەب کێشەو گرفتی هزری یە وهەتا ئەم مەسەلە چارەسەر نەکرێت ، قەیران وشەڕەکانی ناوچە چارەسەر ناکرێن .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ دوشەممە لە ناوکۆڕی ئەندامانی دەبیرخانەی یەکیەتی ئەدیبان ونوسەرانی عەرەب لە دەمیشق ، لەبارەی کێشە وگرفتەکانی فەرهەنگی وفیکری جیهانی عەرەب وکارتێکەریەکەی بەسەر کۆمەڵگەی عەرەبی وتی: دەبێ لە ناو کۆمەلگەکانی عەرەبی گوڕانێکی بیروهزری بەدی بێت. بە شارئەسەد وتی: گوڕانی هزری لە ناوکۆمەڵگەی عەرەبی پێویستی بە بیروهزری نۆژەنکەرووتوێژی ستراتژیانەی نێوان بیرمەندان هەیە هەتا ئەوان ئەولەویەتەکان شناسایی بکەن. سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژەدان بە حەرەکەتی بەرە نوێکان بەرەو توندڕەوی وغەرب زەدەگی وڕوون کرانەوەی دەوری فەرهەنگ لەم کاتەدا ، ڕایگەیاند: خۆڕاگری سەرەکی هەمان خۆڕاگری فیکریە وهەوڵ لە چوارچیوەی پاوەجیی هوویەت وشوناسەو ویەکێ لە هۆکارانی خۆڕاگری خەڵکی سووریا ، هەرئەم بیروهزرەیە چونکە شەڕی سووریا شەڕی فیکری ومیدیایی دیتە ئەژمار. قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژ کاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا وبڕیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچەیی بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا، بەڵام ئەم هەوڵانە بە هۆی پشتیوانی جەماوەری وتەوەری خۆراگری ناکارامە مایەوەو ئەم وڵاتە لە سەرووبەندی سەرکەوتنی تۆکمە وتەواولەبەرانبەر ترۆریستەکان دایە.