فەیسەڵ میقداد: بەشداریی سەربازی ئەمریکا لەسووریا ، دەسدرێژکاریە
جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ، بەشداری هێزەکانی تورکیەیی وئەمریکایی لە ناوخاکی ئەووڵاتە بە دەسدرێژکاری وەسف کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیمافەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سپۆتنیک ، ڕایگەیاند : هەبوونی پێگەی سەربازی وڵاتی بیانی لەناوخاکی سووریا ، قەبوڵ کراونیە وجۆریک دەسدرێژکاری وداگیر کاری دێتە ئەژمار ودەوڵەتی سووریایش بەپیی ئەوە لەگەڵی هەڵسو کەوت دەکات. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ، لەدەوڵەتی تورکیایش داوای کرد هەموو هێزەکانی خۆی لەناوخاکی سووریا بباتە دەرێ ولەکاروباری ناوخۆی سووریا دەسووەردان نەکات. هەرلەم حاڵەدا ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ دوشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک کردەوەی ئەمریکای لە بەدی هێنانی هێزی نوێ میلیشیاکانی سەربازی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای مەحکوم کرد وئەوەی بە دەسدڕیژکاری ئاشکرا بە مافی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریا زانی. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند : بەدوای دامەزرانی هێزیکی سنووروانی بەناو هێزەکانی ئەمنیەتی سنووری لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریایە کەئەم هێزانەپێکهاتوون لە سی هەزارکەس .