کوردانی سووریا بەپاڵپشتیی ئەمریکا، گرووپێکی نوێ پێک دێنن
بەرپرسێکی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: کوردانی بەر داکۆکیی ئەمریکا بەنیازن لەهەمبەر هەڕەشە و گوڕەشەی تورکیا، گرووپێکی نوێ دامەزرێنن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بەقسەی فوزە یوسف، هاوسەرۆکی دەزگەی ناسراو بە"لێژنەی کارگێڕیی فدرالیزم دیموکراتی باکووری سووریا"، ئەو گرووپە پێکهاتوو لە شەڕڤانانی کوردو عەرەبە کە داکۆکیی ئەمریکای لەپشتەو لەژێر چاودێری و سەرکردایەتی"هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا"چالاکی دەکا.
ئەو بەرپرسە سوورییە هەروەها بەگێڕانەوە لە نێردراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا وتی: سەربازانی ئەمریکی پێش چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا لەو وڵاتە، ناچنەدەر.
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی هەینی بەئاماژە بەوەی کە ئانکاڕا ڕێگە نادات گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک؛ پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بەسەر باکووری سووریادا زاڵ بن، ڕایگەیاندبوو: تورکیا پێش دەگرێ بە دامەزرانی گرووپێکی ڕەشەکوژی نوێ لەباکووری سووریا و بەزوویی ئۆپراسیۆنێکی نوێ لەباکووری سووریا دەس پێ دەکا.
بەبڕوای بەرپرسانی تورکیا، گرووپ و لایەنەکانی کورد لەوان پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بەداکۆکیی وڵاتانی دەرەوەیی و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ناسراو بە(پەکەکە) لەهەوڵی پێکهێنانی وڵات یان ناوچەی سەربەخۆی کوردنشین لە باکووری سووریاو باشووری سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سووریان.
ئەمریکا وتورکیا لەباکووری سووریا بەرژەوەندیی دژبەیەک پێوشوێن دەگرن. واشنگتۆن لەهەوڵی بەهێزکردنی کورد دایە، ئانکاڕاش هەوڵیەتی پێش بگرێ بەزاڵبوونی ئەوان بەسەر باکووری سووریاداو تەنانەت لەو هێزانەی نەیاری گرووپ و لایەنەکانی کوردیشن، داکۆکی دەکات. ئەو ناکۆکییە بەشکست هێنانی داعش لە سووریا ، قووڵ دەبێتەوە.