دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بە کۆمەڵ لە ڕۆژاوای شاری ڕەققەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i322873-دۆزرانەوەی_دوو_گۆڕی_بە_کۆمەڵ_لە_ڕۆژاوای_شاری_ڕەققەی_سوریا
بەرپرسێکی سووری باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی کرد لەشاری رەققە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە تەرمی دەهەزارکەسی تێدایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بە کۆمەڵ  لە ڕۆژاوای شاری ڕەققەی سوریا

بەرپرسێکی سووری باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی کرد لەشاری رەققە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە تەرمی دەهەزارکەسی تێدایە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە نەشرە، زەهرا حەججوو، بەڕێوەبەری بەشی پزیشکی یاسایی سوریا بەپێی  سەنەدوبەڵگەکان وتی :  نیزیکەی دە هەزار کەس لە گۆڕی بە کۆمەڵ لە ڕەقە بنخۆڵ کراون  بەچەشنێک کە تەنیا گۆڕێک  چوار هەزار تەرمی تێدایە  .

بەوتەی بەڕێوەبەری  بەشی پزیشکی یاسایی سوریا نزار یازجی  وەزیری تەندوروستی  ئەم وڵاتە  بە پێکهاتنی  لیژنەیەک بۆ ناسینی تەرمی ئەم کەسانە ڕەزامەندییان کردووە.

ئەم گۆڕانە لە ناوچەگەلێک  بوە کە ئەندامانێکی تیرۆریستی نوێ  بە ناوی هێزی دیمۆکراتیکی سوریا  کۆنترۆڵی ئەوێیان بە دەستەوە گرتبووە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە دوای پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لە بوونی داعش،  گۆڕی بە کۆمەڵی  لەسێدارەدراوان بە  دەستی تیرۆریستان دەدۆزرێتەوە ، دانیشتوانی  پارێزگەی دەیروزووریش بەرلەمە گۆڕێکی بەکۆمەڵ داگری  230 تەرم سەربەهۆزی شەعیتاتیان دۆزیوەتەوە کە تیرۆریستان ئەوانیان لە سێدارە دابوو  .