دیداری نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە سووریا لەگەڵ سەرۆکی باڵای کلیسەی مەسیحیەکانی ئورتودوکس
نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا وتی: سووریا لە ڕابردوو دا شوینێک بۆ بەشداری خاوەنانی دین ومەزهەب وئایینە جۆربەجۆرەکان بووە کە هەموو ئەوانەیش لە تەنیشت یەکتر، ژیانی ئاشتیانەیان هەبووە.
ئایەتۆڵڵا سەیید " ئەبولفەزل تەباتەبایی ئەشکزەری " نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا ئەمڕۆسێشەممە لە دیدارلەگەڵ " پاتریاک مارئەغناتیوس ئافرام ئەلسانی" سەرۆکی باڵای کلیسەی مەسیحی سریانی ئورتودوکسی سووریا لە دمیشق وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ، سووریا وهەموو موسوڵمانانی جیهان ئامادەن هەتا لە تەنیشت یەکتر وەکوو خاوەنانی فەرهەنگ لە بەرامبەر بیروهزرەکانی بەلاریی ڕاوەستان بکەن.
ئایەتۆڵڵا تەباتەبایی ئەشکزەری پیداگری کرد: هەموو موسوڵمانان دەبێ بە یەکیەتی ویەکگرتوویی ، لەگەڵ تەکفیری گەلیک کە لە سووریا بە فەرهەنگی ئیسلام ومەسیحیەت دەسدرێژیان کردووە بەربەرەکانێ بکەن. نوێنەری ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا وتی: یەکێ لە خاڵە هاوبەشەکانی ئیسلام و مەسیحیەت ، مژاری قودس وفەلەستین ودیفاع لە مزگەوتی ئەقسایە و ڕۆژێک دەگات کە قودس بە دەس موسوڵمانەکان ، مەسیحیەکان وهەموویەپرەوانی مەکتەبی توحیدی ئازاد بکرێت.