دیداری نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە سووریا لەگەڵ سەرۆکی باڵای کلیسەی مەسیحیەکانی ئورتودوکس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i322931-دیداری_نوێنەری_ڕێبەری_مەزنی_ئینقلاب_لە_سووریا_لەگەڵ_سەرۆکی_باڵای_کلیسەی_مەسیحیەکانی_ئورتودوکس
نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا وتی: سووریا لە ڕابردوو دا شوینێک بۆ بەشداری خاوەنانی دین ومەزهەب وئایینە جۆربەجۆرەکان بووە کە هەموو ئەوانەیش لە تەنیشت یەکتر، ژیانی ئاشتیانەیان هەبووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2018 20:03 Asia/Tehran
  • دیداری نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە سووریا لەگەڵ سەرۆکی باڵای کلیسەی مەسیحیەکانی ئورتودوکس

نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا وتی: سووریا لە ڕابردوو دا شوینێک بۆ بەشداری خاوەنانی دین ومەزهەب وئایینە جۆربەجۆرەکان بووە کە هەموو ئەوانەیش لە تەنیشت یەکتر، ژیانی ئاشتیانەیان هەبووە.

ئایەتۆڵڵا سەیید " ئەبولفەزل تەباتەبایی ئەشکزەری " نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا ئەمڕۆسێشەممە لە دیدارلەگەڵ " پاتریاک مارئەغناتیوس ئافرام ئەلسانی" سەرۆکی باڵای کلیسەی مەسیحی سریانی ئورتودوکسی سووریا لە دمیشق وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ، سووریا وهەموو موسوڵمانانی جیهان ئامادەن هەتا لە تەنیشت یەکتر وەکوو خاوەنانی فەرهەنگ لە بەرامبەر بیروهزرەکانی بەلاریی ڕاوەستان بکەن.

ئایەتۆڵڵا تەباتەبایی ئەشکزەری پیداگری کرد: هەموو موسوڵمانان دەبێ بە یەکیەتی ویەکگرتوویی ، لەگەڵ تەکفیری گەلیک کە لە سووریا بە فەرهەنگی ئیسلام ومەسیحیەت دەسدرێژیان کردووە بەربەرەکانێ بکەن. نوێنەری ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا وتی: یەکێ لە خاڵە هاوبەشەکانی ئیسلام و مەسیحیەت ، مژاری قودس وفەلەستین ودیفاع لە مزگەوتی ئەقسایە و ڕۆژێک دەگات کە قودس بە دەس موسوڵمانەکان ، مەسیحیەکان وهەموویەپرەوانی مەکتەبی توحیدی ئازاد بکرێت.