ئەندامیی کوردی پەرلەمانی سوریا: کوردەکانی سووریا پشت بە ئەمریکا نەبەستن
ئەندامی کوردی پەرلەمانی سوریا وتی: کوردەکانی ئەم وڵاتە نابێ متمانەیان بە سیاسەت و گەڵاڵەکانیی ئەمریکا لە ناوچە دا هەبێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " عۆمەر ئۆسی" ڕۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ رۆژنامەیەکیی عەرەب زمان وتیشی: متمانەی ژمارێک لە کوردەکان لە حیزبی یەکگرتووی دیمۆکراتیک بە سیاسەتەکانیی ئەمریکا بێ جێیە و بە قازانجی سوریا نابێت .
ئەندامی کوردی پەرلەمانی سوریا جەختیکردەوە: جێگەی سەرەکی کوردەکان لە مێحوەری مۆقاومەیە و هەر بۆیە دەبێ هەماهەنگ کردنەوەی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا ڕابگرن .
ئۆسی لە کوردەکانی سوریا داوای کرد پێکەوە هاوپەیمان و لە تەنیشت سوپای سوریا دا بن. ئەندامی کوردی پەرلەمانی سوریا هەروەها وشداری بە کوردەکان دا ئەگەر هەنگاوی ستراتژیکی لەمەڕ هەماهەنگیی لەگەڵ سوپای سوریا هەڵنەگرنەوە ، دەبێ خەرجێکی قوورس بدەن .
هەواڵدەری سپۆتێنێکی ڕوسیا ڕاپۆرتی داوە ئەمریکاییەکان حەوتەی ڕابردوو بارو بنەیەک بریتی لە مووشەکەکانیی دژە ئاسمانی گەرۆک یان ڕادەستی کوردەکانیی سوریا لە ناوچەی " عەفرین" لە ستانی "ئەدلیب" (باکووری ڕۆژئاوای سوریا) کردووە .
ئەمریکا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە ڕەشەکوژەکان بە شێوەی نایاسایی لە سوریا دا ئامادە بوونێکی سەربازی هەیە و تابە ئێستا مڵیاردان دۆڵار چەک و کەرەستە و ئامێری ڕادەستی ترۆریستانی سەقامگیر لە سوریا و عێراق دا کردووە .