ئەندامیی کوردی پەرلەمانی سوریا: کوردەکانی سووریا پشت بە ئەمریکا نەبەستن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i323295-ئەندامیی_کوردی_پەرلەمانی_سوریا_کوردەکانی_سووریا_پشت_بە_ئەمریکا_نەبەستن
ئەندامی کوردی پەرلەمانی سوریا وتی: کوردەکانی ئەم وڵاتە نابێ متمانەیان بە سیاسەت و گەڵاڵەکانیی ئەمریکا لە ناوچە دا هەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2018 12:09 Asia/Tehran
  • ئەندامیی کوردی پەرلەمانی سوریا: کوردەکانی سووریا پشت  بە ئەمریکا نەبەستن

ئەندامی کوردی پەرلەمانی سوریا وتی: کوردەکانی ئەم وڵاتە نابێ متمانەیان بە سیاسەت و گەڵاڵەکانیی ئەمریکا لە ناوچە دا هەبێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " عۆمەر ئۆسی" ڕۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ رۆژنامەیەکیی عەرەب زمان وتیشی: متمانەی  ژمارێک لە کوردەکان لە  حیزبی یەکگرتووی دیمۆکراتیک بە سیاسەتەکانیی ئەمریکا بێ جێیە و بە قازانجی سوریا نابێت .

 ئەندامی کوردی پەرلەمانی سوریا جەختیکردەوە: جێگەی سەرەکی کوردەکان لە مێحوەری مۆقاومەیە و هەر بۆیە دەبێ هەماهەنگ کردنەوەی  خۆیان لەگەڵ ئەمریکا ڕابگرن .

 ئۆسی لە کوردەکانی سوریا داوای کرد پێکەوە هاوپەیمان و لە تەنیشت سوپای سوریا دا بن. ئەندامی کوردی پەرلەمانی سوریا هەروەها وشداری بە کوردەکان دا ئەگەر هەنگاوی ستراتژیکی لەمەڕ هەماهەنگیی لەگەڵ سوپای سوریا هەڵنەگرنەوە ، دەبێ خەرجێکی قوورس بدەن .

 هەواڵدەری سپۆتێنێکی ڕوسیا ڕاپۆرتی داوە ئەمریکاییەکان حەوتەی ڕابردوو بارو بنەیەک بریتی لە مووشەکەکانیی دژە ئاسمانی گەرۆک یان ڕادەستی کوردەکانیی سوریا لە ناوچەی " عەفرین" لە ستانی "ئەدلیب" (باکووری ڕۆژئاوای سوریا) کردووە .

 ئەمریکا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە ڕەشەکوژەکان  بە شێوەی نایاسایی لە سوریا دا ئامادە بوونێکی سەربازی هەیە و تابە ئێستا مڵیاردان دۆڵار چەک و کەرەستە و ئامێری ڕادەستی ترۆریستانی سەقامگیر لە سوریا و عێراق دا کردووە .