کوژرانی نگەویس ترین تەکفیری ئەڵمانیایی لە سووریا
میدیایەکی نزیک تاقمی ترۆریستی داعش باسی لە کوژرانیی نگەویس ترین تەکفیری ئەڵمانیایی لە سوریا دا کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەڵمانیا (د پ ئا) میدیای " وەفا" سەربە داعش رۆژی هەینی باسی لە کوژرانی " دینیس کاسپێرت" بەناو بانگترین تەکفیری ئەڵمانیایی لە سوریا دا کرد و وێنەگەلێکی لە تەرمەکەی بڵاو کردەوە .
بە گوێرەی ئەم ڕاۆرتە " کاسپێرت" کە سەردەمێک ستران بێژی ڕەپ بوو ، دوو ڕۆژ لەمەو بەر (١٧ ژەنیڤەری) لە دەیرۆزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا دا کوژراوە.
" دینیس کاسپێرت" رۆڵیکی زۆری لەمەڕ ڕاکێشانیی کەسانی تر بۆئەندامبوون لە داعش دا بووە و هەروەها پشتگریی کردووە لە پەلامارە ترۆریستییەکانیی ئەوروپا .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و نەیارانی دەوڵەتی یاسایی و جەماوەری دیمەشق بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکرا ، بەڵام ئەم هەوڵانەی ئەوان بە هۆی پشتگری جەماوەری و مێحوەری مۆقاومە ناکام ماوەتەوە و ئەم وڵاتە لە سەروبەندی سەرکەوتنیی تۆکمەیە بەرامبەر ڕەشەکوژەکان دا.