گەیشتنی چەکدارانی "سوپای ئازادی سوریا بۆ عفرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i323517-گەیشتنی_چەکدارانی_سوپای_ئازادی_سوریا_بۆ_عفرین
لەدرێژەی ئۆپراسیۆنی تورکیا لەشاری عفرین لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا، چەکدارانی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ئەمڕۆ گەیشتە شاری عفرین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2018 08:33 Asia/Tehran
  • گەیشتنی چەکدارانی

لەدرێژەی ئۆپراسیۆنی تورکیا لەشاری عفرین لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا، چەکدارانی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ئەمڕۆ گەیشتە شاری عفرین .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا، شەممە بیستەمی ژانیڤەری 2018  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی دەورووبەری شاری عفرینیان  لە شەست کیلومەتریی باکووری ڕۆژاوای حەڵەب لەباکووری سوریا  داوەتە بەر پەلامار.

تورکیا ئیدیعای کردووە  ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە، لەناوبردنی تیرۆریستانی پەکەکە و داعش  لەشاری عەفرین و ڕزگار کردنی  خەڵکی ناوچەکە لە زوڵم و سەرکوتکارییە.

بەیانی ڕۆژی یەکشەممەش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەی سەربە هێزەکانی کوردی سوریایان لە دەورووبەری  عفرین داوەتە بەر پەلامار.

دەوڵەتی سوریا، بەرلەمە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر شاری عەفرینی  بە دەستدرێژکاری زاڵمانە وەسف کردووە و ئیدانەی کردووە  .

وەزارەتی دەرەوەی سوریاش  داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد ئەم  کارەی تورکیا ئیدانە بکات و ڕێ وشوێنی پێویستی بۆ وەستانی ئۆپراسیۆنی تورکیەکان لە عەفرین بگرێتەبەر.