پێداگریی رووسیا لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i323681-پێداگریی_رووسیا_لەسەر_پاراستنی_یەکپارچەیی_خاکی_سووریا
وتەبێژی کۆشکی کرێملین جەختی کرد؛ مۆسکۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بە ئەسڵێکی بنەڕەتی دەزانێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2018 13:23 Asia/Tehran
  • پێداگریی رووسیا لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا

وتەبێژی کۆشکی کرێملین جەختی کرد؛ مۆسکۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بە ئەسڵێکی بنەڕەتی دەزانێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک،  دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەوردیی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە عەفرینی سووریای لەژێر کۆنترۆڵ دایەو نوێنەرانی ڕووسیاش لەگەڵ دەمشق و ئانکارا لەپەیوەندی دان.

پسکۆف وتی: ڕووسیا لایەنە مرۆییەکانی هاوپێوەند بەوەی لە عەفرین خەریکە دەقەومێ لەنزیکەوە تاووتوێ دەکا.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەممە٢٠ی ژانڤییەی٢٠١٨ ئاواییەکانی دەورووبەری شاری عەفرین لەباکووری سووریایان کردۆتە ئامانج.

تورکیا ئیدیعای کردووە، ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە، لەناوبردنی تیرۆریستانی پەکەکەو داعش لە شاری عەفرین و ڕزگارکردنی گیانی خەڵکی ناوچەکە لە زوڵم و سەرکوتە بەڵام دەمشق بە ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە، ئەو کردەیەی تورکیای بە هێرش ناوبردووە.