خەساری قورسی تێڕۆڕیستان لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سووریا
سێ سەد ئەندامی تاقمە تڕۆڕیستەکانی داعش و هاوپەیمانەکانی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سووریا کوژران .
ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سووریاییەکان ڕایگەیاند ئەو تڕۆڕیستگەلە لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما ، ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب و باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەبی سووریا کوژران . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە لە نوێان تڕۆڕیستانی کوژراو 103 تڕوڕیستی غەیری سوورییش دەبیندرێن ئەرتەشی س ووریا لەو ماوەیەدا زاڵ بووە بەسەر 322 گوند و شارۆچکە لەو ناوچەگەلە کە سی گوند و شارۆچکە لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا ڕزگار کراوە . لە هەمان حاڵدا ڕاگەیندرا تڕوڕیستانی تەکفیری ناوچەی باب توما لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریا کەوتووەتە بەر پەلاماری بە هاون کە بە هۆِیەوە شەش کەسی سیڤیل کوژراون و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوونە . تڕوڕیستانی تەکفیری لە سووریا کە لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی سووری و هاوپەیمانەکانی ئەوان خەساری قورسیان لێ کەوتووە ئێستاکە بە پەلاماری بە هاوەن بو سەر دیمەشقب و پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ناوچەکان کەم کردنەوەی بارگرژی بە نیازی توڵە سەندنەوە لە کەسانی سیڤیلی بێ دەسەڵاتن . سووریا نزیکەی حەوت ساڵە بە ئامادە بوونی تاقمگەلێکی چەکدار و تڕوڕیست وەکوو داعش کە لە لایەن ڕۆژئاوا و بڕێک لە وڵاتانی ناوچە لاگری دەکرێن شەڕ دەکەن . بە شکستی داعش لە سووریا لە مانگەکانی ئەم دواییە و هەروەها بە پێشڕەوی ئەرتەشی ئەو وڵاتە و هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی سووریا دوای چەن ساڵ خۆڕاگری لە سەرووبەندی لەناو بردنی تڕوڕیزمە .