خەساری قورسی تێڕۆڕیستان لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i323737-خەساری_قورسی_تێڕۆڕیستان_لە_تێکهەڵچوون_لە_گەڵ_ئەرتەشی_سووریا
سێ سەد ئەندامی تاقمە تڕۆڕیستەکانی داعش و هاوپەیمانەکانی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سووریا کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2018 04:23 Asia/Tehran
  • خەساری قورسی تێڕۆڕیستان لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سووریا

سێ سەد ئەندامی تاقمە تڕۆڕیستەکانی داعش و هاوپەیمانەکانی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سووریا کوژران .

 ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سووریاییەکان  ڕایگەیاند   ئەو تڕۆڕیستگەلە  لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە  لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی  پارێزگای حەما ، ڕۆژهەڵات و باشووری  ڕۆژهەڵاتی  پارێزگای ئیدلب و باشوور و باشووری  ڕۆژهەڵاتی  پارێزگای حەڵەبی سووریا  کوژران . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە  لە نوێان  تڕۆڕیستانی کوژراو  103 تڕوڕیستی  غەیری  سوورییش  دەبیندرێن  ئەرتەشی س ووریا  لەو ماوەیەدا  زاڵ  بووە بەسەر  322  گوند و شارۆچکە لەو ناوچەگەلە   کە سی  گوند و شارۆچکە  لە 48 کاتژمێری  ڕابردوودا  ڕزگار کراوە .  لە هەمان حاڵدا  ڕاگەیندرا  تڕوڕیستانی  تەکفیری  ناوچەی  باب توما   لە   دەڤەری  دیمەشقی  پێتەختی سووریا کەوتووەتە بەر  پەلاماری  بە هاون  کە بە هۆِیەوە  شەش  کەسی  سیڤیل  کوژراون و هەشت  کەسی دیکەش  بریندار بوونە .  تڕوڕیستانی تەکفیری  لە سووریا  کە لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی  سووری و هاوپەیمانەکانی ئەوان  خەساری قورسیان  لێ کەوتووە   ئێستاکە  بە پەلاماری  بە هاوەن بو سەر دیمەشقب و پێشێلکرانی  ڕێککەوتنی  ناوچەکان کەم کردنەوەی  بارگرژی  بە نیازی  توڵە سەندنەوە  لە  کەسانی  سیڤیلی  بێ دەسەڵاتن .  سووریا  نزیکەی حەوت   ساڵە  بە  ئامادە بوونی  تاقمگەلێکی  چەکدار  و تڕوڕیست  وەکوو داعش  کە لە لایەن  ڕۆژئاوا  و بڕێک  لە وڵاتانی ناوچە  لاگری دەکرێن  شەڕ دەکەن .  بە شکستی  داعش لە سووریا  لە مانگەکانی   ئەم دواییە  و هەروەها  بە  پێشڕەوی  ئەرتەشی  ئەو وڵاتە  و هێزەکانی  خۆڕاگری  ئیسلامی  سووریا  دوای  چەن ساڵ خۆڕاگری لە سەرووبەندی  لەناو بردنی  تڕوڕیزمە .