ڕاگیرانی لۆری هەڵگری چەکی ئەمریکایی بۆ ترۆریستان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i323799-ڕاگیرانی_لۆری_هەڵگری_چەکی_ئەمریکایی_بۆ_ترۆریستان_لە_سووریا
ڕێکخراوەکانی ئەمنیەتی سووریا لۆری هەڵگری چەکی ئەمریکایی بۆ ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشقی پێتەختی سووریایان ڕاگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • ڕاگیرانی لۆری هەڵگری چەکی ئەمریکایی بۆ ترۆریستان لە سووریا

ڕێکخراوەکانی ئەمنیەتی سووریا لۆری هەڵگری چەکی ئەمریکایی بۆ ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشقی پێتەختی سووریایان ڕاگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین، سەرچاوەکانی سووریا ڕایانگەیاند : لۆری هەڵگری چەکی ئەمریکایی بۆ ترۆریستان لە ئەردەنەوە گەیشتبووە سووریا .

هەوالێکی تر ئەمەیەکە سەربازانی سوپای سووریا وێرای ناکام هێشتنی هەوڵی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردوپەڕی باکووری پارێزگەی لازقیە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بۆ دزە کردنە ناوگوندی ئەلسراف لە دەوروبەری ئەم پارێزگایە ، سێزدە ئەندامی تەکفیری یان کوشت.

لەم هەڵمەتەدا هەروەها بریک لە کەرەسەو ئامیری سەربازی وچەکەمەنی تەکفیریەکان لەلایەن سوپای سووریاوە لەناوبرا. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە دەسپێکرانی هەڵمەتی یەکەکانی سوپای سووریا بۆ پاکتاو کردنی ترۆریستانی سەربە بەرەی نوسرە لەڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەواڵی دا.