ئامادەیی ناوەندی حەمیمیم بۆ یارمەتی گەیاندن بە دانیشتوانی عەفرینی سووریا
ناوەندی هاوئاهەنگی ڕوسیا لە حەمیمیم ی سووریا بۆ یارمەتی گەیاندن بە ئاوارەکان لە جەریانی هەڵمەتی سوپای تورکیا بۆ شاری عەفرین لە باکووری سووریا ئامادەیی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ڕوسیا ئەلیەوم، ناوەندی هاوئاهەنگی ڕوسیا لە حەمیمیمی سووریا لە بەیان نامەیەکدا بە ئاماژەدان بە بڕیاری ئەم ناوەندە بۆ یارمەتی گەیاندن بە ئاوارەکانی شاری عەفرین کە پەنایان هێناوە بۆ تل ڕەفعەت ، ڕایگەیاند: لە داهاتوویەکی نێزیک مادەی خواردەمەنی ،ئاوی خواردنەوە و پیداویستیە بنەڕەتیەکان ئەدات بە ئاوارەکان.
" ستیفان دوجاریک" وتەبێژی ئانتونیو گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بە ئاماژەدان بە ئامادەیی ئەم ڕیکخراوە بۆ ئەنجام دانی هەڵمەتی بەربڵاو لە پێناوی دانی یارمەتیەکانی ئینسانی بە دانیشتوانی عەفرین وتی: لەسێبەری مەترسیەک کە هەڕەشە لە کەسانی سێڤێل دەکات ، پشتیوانی لەوان ، پاڕاستنی ژێر بیناکانی شاریی وڕیزوحورمەت بە یاساوڕیسای نێودەوڵەتی پیویستە. هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا بۆسەرشاری عەفرین لە پاڕێزگەی حەڵەب لە باکووری سووریا لە ژێر ناوی " لقی زەیتون" لەدژی هێزە کوردەکان پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دەسپێکرا.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی دەوروبەری شاری عەفرینیان دایە بەر دەسڕێژ. دوابەدوای هەڵمەتی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆئەم شارەی مەحکوم کردو ڕایگەیاند : ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریا یە.