سەرلەشکەر سەفەوی: ئامادە بوونی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی سووریا نایاسی یە
یاریدەدەر و ڕاویژکاری باڵای سەربازی فەرماندەری گشتی هێزەکان وتی: ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی سووریا نایاساییە.
بە گوێرەی هەواڵدەری میهر، سەرلەشکەر پاسدار" سەید یەحیا ڕەحیم سەفوی" یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای سەربازی فەرماندەری مەزنی هێزەکان ڕۆژی سێی شەممە لە پەراوێزی حەڤدەهەمین خولی کتیبی بەرەڤانی پیرۆز لە تاران لە بارەی ئامادە بوونی سوربازی تورکیا لە خاکی سوریا ، وتیشی: تورکیا لە برگە گەلێک لەگەڵ ئەمریکا دا هەمەهانگە و تورکەکان لە تەشکی ستراتژیای ئەمریکاییەکان چالاکیی دەکەن .
یاریدەدەر و ڕاویژکاری باڵای سەربازی فەرماندەری گشتی هێزەکان وتی: ئەمریکا گەرەکیەتی هێزێکی تازە پشووی ٣٠ هەزار کەسی لە باکووری سوریا بەدی بێنێت؛ بەڵام تورکیا نەیاریەتی، لە لایەکی دیکەوە ئەگەر کوردەکان گەرەکیان بێت خۆد مۆختاری لە ناوچە دا بەدی بێنن، لە ڕەوتی مانەوەیان پێویستییان هەیە بە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست؛ هەر بۆیە عەفرین یان داگیر کردووە و ئەم ئامادەبوونی کوردەکان بنپێکردنیی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی سوریایە.
ڕاویژکاری باڵای فەرماندەری گشتی هێزەکان جەختیکرد: ڕۆیشتنی تورکەکان بۆ ناوچەی عەفرین لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێکراوە . وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەر لەوە پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم شارەی شەرمەزا رو ڕایگەیاند، ئەم کردەوەی تورکیا بنپێکردنیی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی سوریایە .