گەڕانەوەی ١٠ هەزار ئاوارەی سووری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
ناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سوریا ڕۆژی سێی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوو نزیک ١٠ هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حآلی خۆیان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ئەم بەیاننامەیە ٩ هەزار و ٥٨٧ ئاوارەی سوری بۆ ڕیف دیمەشق، ٦٣ کەس بۆ حەماە ، ١٤ کەس بۆ حۆمس و ٥٦ کەس گەڕاونەتەوە بۆ دەیرۆزوور .
ئەم ناوەندە هەروەها رایگەیاند پتر لە دوو تەن یەرماتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچەی " ڕەسم ئەلهرمەڵ" لە گردو پەڕی حەڵەب بەڕێکردووە .
بە سەرکەوتنی سوپای سوریا وهاوپەیمانەکانیی لە مەڕ شکست دانیی ترۆریستان لەم وڵاتە و دامەزرێندرانی ئاسایش لە ناوچە گرنگ و هەستیارەکانی سوریا تا بە ڕادەیەکی زۆر ، ئاوارە سوریاییەکان خەریکی گەڕانەوەن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دا .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.
دوا بە دوای دەستپێکرانی قەیرانەکە سوریا لە ئێران و ڕوسیا داوایکرد یارمەتی دیمەشق بدەن لەمەر بەرەنگاربوونەوەی ڕەشەکوژەکان .
سوپای سوریا لەم دواییە بە یارمەتی هێزەکانی تەوەری مۆقاومە و پشتگرییەکانی ڕوسیا توانی شاری " بووکەمال" لە باشووری ستانی " دەیرۆزوور" ، ڕۆژهەڵاتی سوریا (دوایین مۆڵگەی سەرەکی ترۆریستانی داعش) ڕزگار بکاتەوە .
دوای ئازادکرانیی ئەم شارە لە کردەوە دا دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لە سوریا داخرا.