گەڕانەوەی ١٠ هەزار ئاوارەی سووری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i323857-گەڕانەوەی_١٠_هەزار_ئاوارەی_سووری_بۆ_سەر_ماڵ_و_حاڵی_خۆیان
ناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سوریا ڕۆژی سێی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوو نزیک ١٠ هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حآلی خۆیان دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2018 04:07 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ١٠ هەزار ئاوارەی سووری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

ناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سوریا ڕۆژی سێی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوو نزیک ١٠ هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حآلی خۆیان دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ئەم بەیاننامەیە ٩ هەزار و ٥٨٧ ئاوارەی سوری بۆ ڕیف دیمەشق، ٦٣ کەس بۆ حەماە ، ١٤ کەس بۆ حۆمس و ٥٦ کەس گەڕاونەتەوە بۆ دەیرۆزوور .

 ئەم ناوەندە هەروەها رایگەیاند پتر لە دوو تەن یەرماتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچەی " ڕەسم ئەلهرمەڵ" لە گردو پەڕی حەڵەب بەڕێکردووە .

 بە سەرکەوتنی سوپای سوریا وهاوپەیمانەکانیی لە مەڕ شکست دانیی ترۆریستان لەم وڵاتە و دامەزرێندرانی ئاسایش لە ناوچە گرنگ و هەستیارەکانی سوریا تا بە ڕادەیەکی زۆر ، ئاوارە سوریاییەکان خەریکی گەڕانەوەن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دا .

 قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.

دوا بە دوای دەستپێکرانی قەیرانەکە  سوریا لە ئێران و ڕوسیا داوایکرد یارمەتی دیمەشق بدەن لەمەر بەرەنگاربوونەوەی ڕەشەکوژەکان .

سوپای سوریا لەم دواییە بە یارمەتی هێزەکانی تەوەری مۆقاومە و پشتگرییەکانی ڕوسیا توانی شاری " بووکەمال" لە باشووری ستانی " دەیرۆزوور" ، ڕۆژهەڵاتی سوریا (دوایین مۆڵگەی  سەرەکی ترۆریستانی داعش) ڕزگار بکاتەوە .

 دوای ئازادکرانیی ئەم شارە لە کردەوە دا دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لە سوریا داخرا.