کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا، تەوەرەی وتووێژی تەلەفوونیی لاوڤرۆف و چاوش ئۆغلوو
کانونی دوھەم 25, 2018 07:54 Asia/Tehran
"مەولوود چاوش ئۆغڵوو Mevlüt Çavuşoğlu وەزیری دەرەوەی تورکیا و "سێرگەیی لاڤرۆف" Sergey Lavrov وەزیری دەرەوەی ڕووسیا شەوی پێنجشەممە سەبارەت بە پرسەکانی هاوپێوەند بە هەنگاوە بەراییەکانی بەڕێوەچونی کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سووریا بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "چاوش ئٶغڵوو" و "لاڤرۆف" لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی کە هەوڵ بدەن بۆ بەڕێوە بردنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا لە شاری سووچیی ڕووسیا.
"ڤیلادمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیایش سێشەممە لەم بارەوە پێکەوە تەلەفوونی قسە و باسیان کرد.
کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سووریا بڕیارە ٢٩ و ٣٠ ی ژانڤییە لە شاری سووچیی ڕووسیا بەڕێوە بچێ.
سەرپەیڤ