خرانەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە عەفرینی سووریا
کانونی دوھەم 25, 2018 11:58 Asia/Tehran
سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە عەفرین لەپارێزگای حەڵەب لەباکووری سووریا، خراوەتە خوار.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، میدیا هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: بەهۆی بۆردومانی گردووپەڕی شاری عەفرین لەلایەن هێزی ئاسمانیی تورکیاوە، دوو سەربازی ئەمریکی کوژران.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوپای تورکیاو هاوپەیمانانی بەقورسی لەگەڵ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا(هەسەدە) لەشەڕدان لە دەورووبەری ئاوایی حەمامە لەباکووری سووریا .
سەرپەیڤ