کوژرانی ١١ منداڵ دوای دەسپێکرانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرینی سوریا
نوێنەری سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) لە سوریا باسی لە کوژرانی لانیکەم ١١ منداڵ لە درێژەی تووند و تیژییەکانی ئەمدواییە لە ناوچەی "عەفرین" لە باکووری سوریا کرد .
شەممە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی گرد وپەڕی شاری عەفرین لە ٦٠ کیلو مەتری باکووری ڕۆژئاوای حەڵەب، باکووری سوریایان دایە بەر پەلاماری خۆیان و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەم ناوچەیە هەروا درێژەی هەیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گێرانەوە لە ماڵپەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان؛ " فران ئێکویزا" نوینەری یونیسێف لە سوریا ڕۆژی هەینی لە بەیان نامەیەکدا بە ئاماژە دان بە ئاوارەبوونی پتر لە ١٢٥ هەزار سوریایی لە درێژەی تێکهەڵچوونەکانیی ئەمدواییەی عەفرین ، لە هەموو لایەنە دژبەرەکان داوایکرد پێبەندی پشتگریی لە منداڵان بن و بارودۆخەکە بۆ هات و چوێ ئەمنی کەسانی سێڤیل فەراهەم بکەن.
بە وتەی نوێنەری یونیسێف لە سوریا ، ائوارەکان لە بارودۆخی ئەستەم بە هۆیی خراپ بوونی دوخی کەش وهەوا دا دەژین .
بەر لەوەیش "ستفان دووجاریک" وتە بێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دەربڕینی نیگەرانیی لە ڕاپۆرتیی ئۆپەراسیۆنی جەنگی تورکیا لە ناوچەی عەفرینی سوریا ، خوازیاری ئاگاداری لە گیانی کەسانی سیڤیل بوو .
دەوڵەتی سوریا ، بەر لەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی بە دەستدرێژکاری زاڵمانە زانی و شەرمەزاری کردەوە . وەزارەتی دەرەوەی سوریا یش لە ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکرد ئەم کردەوەی تورکیا شەرمەزار و ڕێو شۆینی پێویست بۆ ڕاگرتنیی ئۆپەراسیۆنی تورکەکان لە عەفرین بگرنە بەر .