کوژرانی ١١ منداڵ دوای دەسپێکرانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرینی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324281-کوژرانی_١١_منداڵ_دوای_دەسپێکرانی_ئۆپەراسیۆنی_تورکیا_لە_عەفرینی_سوریا
نوێنەری سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) لە سوریا باسی لە کوژرانی لانیکەم ١١ منداڵ لە درێژەی تووند و تیژییەکانی ئەمدواییە لە ناوچەی "عەفرین" لە باکووری سوریا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2018 06:36 Asia/Tehran
  •  کوژرانی ١١ منداڵ دوای دەسپێکرانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرینی سوریا

نوێنەری سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) لە سوریا باسی لە کوژرانی لانیکەم ١١ منداڵ لە درێژەی تووند و تیژییەکانی ئەمدواییە لە ناوچەی "عەفرین" لە باکووری سوریا کرد .

 شەممە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی گرد وپەڕی شاری عەفرین لە ٦٠ کیلو مەتری باکووری ڕۆژئاوای حەڵەب، باکووری سوریایان دایە بەر پەلاماری خۆیان و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەم ناوچەیە هەروا درێژەی هەیە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گێرانەوە لە ماڵپەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان؛ " فران ئێکویزا" نوینەری یونیسێف لە  سوریا  ڕۆژی  هەینی  لە بەیان نامەیەکدا  بە ئاماژە دان بە  ئاوارەبوونی پتر لە ١٢٥ هەزار سوریایی لە درێژەی تێکهەڵچوونەکانیی  ئەمدواییەی عەفرین ،  لە هەموو لایەنە دژبەرەکان  داوایکرد پێبەندی پشتگریی لە منداڵان بن و بارودۆخەکە بۆ هات و چوێ ئەمنی کەسانی سێڤیل فەراهەم بکەن.

 بە وتەی نوێنەری یونیسێف لە سوریا ، ائوارەکان لە بارودۆخی ئەستەم بە هۆیی خراپ بوونی دوخی کەش وهەوا دا دەژین .

 بەر لەوەیش "ستفان دووجاریک" وتە بێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دەربڕینی نیگەرانیی لە ڕاپۆرتیی ئۆپەراسیۆنی جەنگی تورکیا لە ناوچەی  عەفرینی سوریا ، خوازیاری ئاگاداری لە گیانی کەسانی سیڤیل بوو .

 دەوڵەتی سوریا ، بەر لەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا  بۆ سەر شاری عەفرینی بە دەستدرێژکاری زاڵمانە زانی و شەرمەزاری کردەوە . وەزارەتی دەرەوەی سوریا یش لە  ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکرد ئەم کردەوەی تورکیا شەرمەزار و ڕێو شۆینی پێویست بۆ  ڕاگرتنیی ئۆپەراسیۆنی تورکەکان لە عەفرین بگرنە بەر .