پێداگریی دی میستورا لەسەر پێویستیی ڕێزدانان بۆ مافی سەروەریی سووریا
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سووریا جەختی کرد لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی توندوتیژییەکان و ڕێزدانان بۆ مافی سەروەریی تۆکمەی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ستێفان دی میستورا دوێشەو(هەینی) لە ڤیەن وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخی سووریا جەختی کرد؛ دەبێ گشت توندوتیژییەکان لەو وڵاتە بوەستێنرێ و مافی سەروەری، یەکپارچەیی خاک، یەکێتی و سەربەخۆیی سووریا بەتەواوەتی ڕێزی لێ بگیردرێ.
دی میستورا کە لە کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەن قسەی دەکرد، جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بڕیارنامەی٢٢٥٤ لە پرۆسەی دانوستانە سووری-سوورییەکانی ژنێڤ و لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکانی وەک ئامانجی ئەو دانوستانە ڕاگەیاند.
نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا وتی: بەپێی بڕیارنامەی٢٢٥٤ خەڵکی سووریا دەبێ بتوانن بە بەشداریی ئازادانەو سەربەخۆیانە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان، چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
نۆهەمین خولی دانوستانی لایەنە سوورییەکان لە رۆژی پێنج شەممە٢٥ی ژانڤییەوە بەمیوانداریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڤیەن دەس پێ کراو شەوی هەینی کۆتایی پێهات.