کوژرانی تیرۆریستەکان لە سوریا
کانونی دوھەم 28, 2018 09:16 Asia/Tehran
بە هۆی پەلاماری تۆپخانەیی سوپای سوریا بۆسەر تیرۆریستەکان لە پارێزگەی حومس، ژومارێک لە تیرۆریستان کوژران یان بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، لەم پەلامارە دا کە لە ناوچەی غەنتو لەباکووری پارێزگەی حومس ڕووی داوە، حەشارگەی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بە تەواوی تێک ڕووخاوە .
هەروەها هێزی سوپای سوریا، پەلاماری تاقمی تیرۆریستی لە دەورووبەری دەیروزووریان پووچەڵ کردەوە و ژومارێک لە ئەندامانی ئەوانیان کوشت.
سوریا نیزیکەی حەوت ساڵە بە ئامادەبوونی تاقمە چەکدار و تیرۆریستییەکان وەک داعش و بەرەی نوسرە کەلەلایەن ڕۆژاواو ژومارێک وڵاتی ناوچە داکۆکییان لێدەکرێت بەرەوڕووی قەیرانە.
بەپێشڕەوی سوپاو هێزی خۆڕاگری ، سوریا دوای ساڵەهای ساڵ پاوەجێیی لەسەرووبەندی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو لەبەرامبەر تیرۆریزم دایە.
سەرپەیڤ