رووخانی پەرستگەی کەونارایی شاری عفرین لە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324545-رووخانی_پەرستگەی_کەونارایی_شاری_عفرین_لە_پەلامارە_ئاسمانیەکانی_تورکیادا
پەرستگەی کەونارایی ناسراو بە عەین دارە لە شاری عەفرین لە باکووری سوریا لە پەلامارە ئاسمانیەکانی توڕکیادا تێک ڕووخا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2018 05:58 Asia/Tehran
  • رووخانی پەرستگەی کەونارایی شاری عفرین لە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیادا

پەرستگەی کەونارایی ناسراو بە عەین دارە لە شاری عەفرین لە باکووری سوریا لە پەلامارە ئاسمانیەکانی توڕکیادا تێک ڕووخا .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەی پی تی ئێن ،  وێنە بڵاوبووەکان پیشان ئەدات پەرستگەی کەونارایی ناسراو بە عەین دارە بە تەواوەتی کاول بووە . ئەم پەرستگەیە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئاسن . 

جیا لەوە ، پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا ، دانیشتوانی رووبەڕووی کێشە و گرفت کردووەتەوە و دۆخی دەرمانی و تەندروستیی لە شاری عەفرین  نالەبارە .

ئەرتەشی تورکیا بە هاریکاریی تاقمی چەکداری ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریا لە بیستی ژانیڤەریەوە پەلامارە سەربازیەکانی خۆی بۆ سەر عەفرین دەست پێکردووە . وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی دەسدرێژکارانەی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پاارێزگەی حەڵەب ، رایگەیاند ئەم هەنگاوەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .

هێرشی توڕیکا بۆسەر شاری عفرین تا ئیستا بەدەیان کوژراوی مەدەنی  لێکەوتووەتەوە .